ناوهڕۆك
باسی ڕووەکی مەلوخیە
خواردنێکی باوی ناو کۆمەڵگەی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبییە، لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی وەک چین و ژاپۆن و هیندستان زۆر بەکاردێت. ئەوروپا و ئەمەریکا زۆر گرنگیان پێ نەداوە و لایان باو نییە.
لە کۆنەوە زۆربەی گەلەکان ئەو ڕووەکەیان ناسیووە، فیرعەونەکان لەسەر وێنەی هەڵکەندراوەکانی دیوارەکان دایانناوە دەڵێن خەلیفە (الحاکم بأمر الله) بڕیاری دابوو تەنها ببێتە خواردنی پاشا و دار و دەستەکەی هەر بۆیە ناونرا (الملوکیة)، دوایی گۆڕا بە ملوخیە پاش ئەوەی لەناو خەڵک بڵاوبۆوە.
پێکهاتەکانی ڕووەکی مەلوخیە
- ئاو ٤٧.٩٨٪.
- پڕۆتین ٢٩٪.
- زەیت ٢.٤٤٪.
- ڕەماد ١٦.٤٩٪.
- کانزای وەک ئاسن و کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تیایە، ڤیتامین (ئەی و سی و بی) تیایە سلیلۆز ١٠.٢١٪ و کلۆرۆفیل و گلۆکۆسایدی تیایە.
بەکارهێنان و سوودەکانی ڕووەکی مەلوخیە
- هەرسی ئاسانە و سووکە لەسەر گەدە بۆیە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
- بۆ شەوکوێری باشە چونکە ڤیتامین ئەی تیایە.
- چالاکی جنسی زیاد دەکات.
- هێمنکەرەوەی دەروونی پەشوکاوە چونکە مەگنیسیۆمی تیایە.
- بۆ زیادە هەستیاری سوتانەوەی پێست باشە.
- سوودی هەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگە و ماسولکە و سەوەفان و داخورانی ئێسقان.
- زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی گورچیلە.
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.
سەرچاوەکان
998 بینین